عێراق منداڵه رووسییه‌كان به پاره به وڵاته‌كه‌یان ده‌فرۆشێته‌وه
نرخی هه‌ر منداڵێك 6 هه‌زار دۆلاره
K24- هه‌ولێر:
هیدا ساراتۆڤا، ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی مافی مرۆڤ له كۆماری چیچانی رووسیا رایگه‌یاند، ده‌سه‌ڵاتدارانی رووسیا ئاماده‌ن 60 منداڵی به‌ره‌چه‌ڵه‌ك رووسی كه له زیندانه‌كانی عێراقن، بگه‌ڕێنێته‌وه و گوتیشی: عێراق هه‌موو ئه‌و منداڵانه به پاره به وڵاته‌كه‌یان ده‌فرۆشێته‌وه و بۆ راده‌ستكردنه‌وه‌ی هه‌ر منداڵێك بڕێك پاره‌ی دیاریكردووه.
ئاژانسی هه‌واڵده‌ری "ریا نۆفستی" رووسی له‌سه‌ر زاری ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ئه‌نجوومه‌نی مافی مرۆڤی چیچانی بڵاویكرده‌وه، "شانه‌ی میدیایی جیهانی له رووسیا كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی له‌باره‌ی پرسی ئافره‌ت و منداڵه رووسییه‌كان له گرتوخانه و كه‌مپه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و دۆخی ژیانیان و رێگاكانی گه‌ڕاندنه‌وه‌یان سازكرد".

به‌گوێره‌ی ساراتۆڤا، هیچ ئامارێكی ورد له‌باره‌ی ژماره‌ی ئافره‌ت و منداڵه رووسییه‌كان له عێراق و سووریا له‌به‌رده‌ست نییه.
هه‌وره‌ها گوتی: "ئێستا نزیكه‌ی 60 منداڵ ئاماده‌كاری بۆ ده‌رچوون له زیندانه‌كانی عێراق ده‌كه‌ن و دوای پشكنینی ترشی ناوه‌كی "DNA" بۆ ئه‌و منداڵانه، سه‌رجه‌م رێككاره‌كان بۆ ئه‌و مه‌به‌سته كراون".
ناوبراو ئاشكراشی كرد, "لایه‌نی عێراقی بۆ راده‌ستكردنه‌وه‌ی هه‌ر منداڵێك داوای 6 هه‌زار دۆلاری ئه‌مه‌ریكی له رووسیا ده‌كات".
دوای ئه‌وه‌ی ره‌مه‌زان قه‌دیرۆڤ، سه‌رۆكی چیچان له سه‌ره‌تای ئابی ساڵی 2017 گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی له تۆڕی ئه‌لیكترۆنی ئینستگرام بڵاوكرده‌وه، ئافره‌ت و منداڵه رووسییه‌كان له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌ستیان به گه‌ڕانه‌وه بۆ وڵاته‌كه‌یان كرد، كه به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان گرته‌كه له خانه‌ی منداڵه بێ سه‌رپه‌رشته‌كان له به‌غدا گیراوه و، باسی منداڵه رووسییه‌كان ده‌كات، كه پێشتر دایك و باوكیان په‌یوه‌ندییان به ریزه‌كانی داعشه‌وه كردبوو.
له‌و كاته‌وه تائێستا زیاتر له 100 ئافره‌ت و منداڵ، له‌لایه‌ن رێكخراوه لابه‌لاكانه‌وه به هاوكاری ده‌سه‌ڵاتدارانی چیچانی له عێراق و سووریا گه‌ڕێندراونه‌ته‌وه وڵاته‌كه‌یان.
H.B


