چاوشئۆغڵۆ: پێويسته لێكۆڵينه‌وه‌ى نێوده‌وڵه‌تى له باره‌ى دۆسييه‌ى خاشوقچى بكرێت
هه‌ر كه‌سێكيش بيه‌وێت به‌ڵگه‌كانمان ببينێت، ئاماده‌ين هاوكارى بكه‌ين
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى توركيا، مه‌ولود چاوشئۆغڵۆ، رايگه‌ياند، ئه‌نقه‌ره له‌و بڕوايه‌دايه پێويسته لێكۆڵينه‌وه‌يه‌كى نێوده‌وڵه‌تى له باره‌ى دۆسيه‌ى كوشتنى جه‌مال خاشوقچى بكرێت.
گوتيشى: هه‌موو شتێك ده‌كه‌ين بۆ ئاشكراكردنى ورده‌كارى ئه‌و دۆسيه‌يه و هه‌ر كه‌سێكيش بيه‌وێت به‌ڵگه‌كانمان ببينێت، ئاماده‌ين هاوكارى بكه‌ين.
پێشتر، ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆكى توركيا رايگه‌ياندبوو، وڵاته‌كه‌ى تۆمارى ده‌نگى كوشتنى خاشوقچى داوه‌ته هه‌ريه‌ك له وڵاتانى سعووديه، ئه‌مه‌ريكا، ئه‌ڵمانيا، فه‌ره‌نسا و به‌ريتانيا، ئيدى پێويست به دواخستنى ناكات.
سه‌باره‌ت به جه‌سته‌ى خاشوقچيش، ئه‌ردۆغان گوتى: هيچ زانيارييه‌كمان نييه، به‌ڵام ئه‌و تيمه 15 كه‌سييه‌ى له سعوودييه‌وه هاتبوون باش ده‌زانن كێ بكوژه و به فه‌رمانى كێ كوژراوه و ته‌رمه‌كه‌يان چى لێكردووه.
رۆژى 2ى ئۆكتۆبه‌رى رابردوو، جه‌مال خاشوقچى رۆژنامه‌نووسى ره‌خنه‌گر له سياسه‌ته‌كانى محه‌ممه‌د بن سه‌لمانى جێنشينى سعوودييه، سه‌ردانى كونسوڵخانه‌ى سعوودييه‌ى له ئيسته‌نبوڵ كرد و دواى چوونه ژووره‌وه‌ى چيديكه نه‌گه‌ڕايه‌وه و گومان ده‌كرێت كوژرابێت و ته‌رمه‌كه‌ى پارچه پارچه كرابێت.
سه‌رچاوه: ئه‌نادۆڵ، روسيااليوم
ئ.ر