لەبارەی دەنگۆی فرۆشتنی گۆشتی گوێدرێژ لە سلێمانی روونكردنەوە دەدرێت
لە زاری بەرپرسێكی ئیداری بڵاوكراوەتەوە
K24 - سلێمانی
لە راگەیەندراوێكدا سه‌رۆكی لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قایمقامیه‌تی سلێمانی، ره‌تیده‌كاته‌وه له شاری سلێمانی گۆشتی گوێدرێژ فرۆشرابێت و رایده‌گه‌یه‌نێت داوای یاسایی له‌سه‌ر ئه‌و كه‌ناڵه تۆمارده‌كه‌ن كە ھەواڵەكەی بڵاوكردووەتەوە.
لەو راگەیەندراوەدا گۆران قادر، سه‌رۆكی لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قایمقامیه‌تی سلێمانی رایگه‌یاندووه: "له‌چه‌ند رۆژی رابردوودا یه‌كێك له كه‌ناڵه عه‌ره‌بیه‌كان لێدوانی سه‌باره‌ت به كاری لیژنه هاوبه‌شه‌كان به‌گشتی و هه‌بوون و فرۆشتنی گۆشتی گوێدرێژ به‌تایبه‌تی، لێوه‌رگرتووین كه قسه‌كانی ئێمەیان شێواندووە و لەكاتی مونتاژكردنهكهدا له چەند شوێنێك بڕیوویانە، بۆ مه‌به‌ستێكی دیاریكراو".
دەشڵێت: "هەموو لایەك ئاگادار دەكەین كە ئەو راپۆرتەی بڵاوكراوەتەوە شێواندنێكی ئاشكرای تێدایە كە بە وێنە شوێنێك پیشانی بینه‌ران ده‌درێت كە ئەو شوێنە لە شاری سلێمانی نییە، به‌روونی ئه‌وه ده‌رده‌كه‌وێت كە یەكێك لە وڵاتانی ئەفریقیا بێت، وكارمەندەكانی ئەو شوێنە جلی دشداشەیان. لەبەردایە و ڕەنگی پێستیان رەشە".
سه‌رۆكی لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قایمقامیه‌تی سلێمانی روونی كردووەته‌وه: "بە گشت لایەكی رادەگەیەنین دیاردە وحاڵەتی لەو شێوەیە لەناو شاری سلێمانیدا بوونی نییە، ئەوه‌ی لە راپۆرتەكەدا گوتراوه هەڵەیەكی ئاشكرایە و مەبەست لێی كەمكردنەوەی هەوڵ و ماندووبوونی لیژنە هاوبەشەكانی قایمقامیەتی سلێمانیە و سه‌رتاپای هەواڵەكە دوورە لە راستیەوە، له‌چه‌ند رۆژی داهاتوودا رێكاری یاسایی دژی كه‌ناڵه‌كه ده‌گرینه به‌ر".
ئەمە لەكاتێكدایە له چەند رۆژی رابردوودا، لێدوانی گۆران قادر سه‌رۆكی لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قایمقامیەتی سلێمانی لەنێو راپۆرتێكی كەناڵی (الاتجاە)ی عه‌ره‌بی، بڵاوبووەتەوە، تێیدا ھاتووە كە له‌شاری سلێمانی گۆشتی گوێدرێژ دەفرۆشرێت، ئەویش دەڵێت كە قسەكانی شێوێندراوە.