په‌یامێك له سه‌رۆك بارزانی-یه‌وه
"ئومێد دەكەم رۆژئاوای كوردستان كرانەوەی سیاسیی بەخۆیەوە ببینێت"
K24 - هه‌ولێر:
مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان، به‌بۆنه‌ی ئازادبوونی عەبدولڕەحمان ئاپۆ، ئەندامی سەركردایەتیی پارتی دیموكراتی كوردستانی سوریا، په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه.
سه‌رۆك بارزانی له‌و په‌یامه‌دا وێڕای ده‌ربڕینی خۆشحاڵی خۆی به ئازادبوونی ئه‌و سیاسه‌تڤانه كورده، رایده‌گه‌یه‌نێت، جێگەی خەباتكاری وەك ئەو دەبوایە زیندانەكانی دوژمن با نەك زیندانی لایەنێكی كوردی.
به‌ر له ئازادبوونیشی، عه‌بدولڕه‌حمان ئاپۆ، له‌لایه‌ن په‌یه‌ده‌وه راده‌ستی هێزه‌كانی ئاسایشی سه‌ر به رژێمی سووریا كراوه له حه‌له‌ب و ماوه‌ی 40 رۆژیش له‌لایان ماوه‌ته‌وه.
ماوه‌ی ساڵێك و چوار مانگه، عه‌بدولڕه‌حمان ئاپۆ، ئه‌ندامی سەركردایەتیی پارتی دیموكراتی كوردستانی سوریا، له لایه‌ن په‌یه‌ده‌وه زیندانیكراوه و رۆژی چوارشه‌ممه، 14ی تشرینی دووه‌م/ نۆڤه‌مبه‌ری 2018 ئازادكرا.
ده‌قی په‌یامه‌كه‌ی سه‌رۆك بارزانی:
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بە ئازادبوونی عەبدولڕەحمان ئاپۆ ئەندامی سەركردایەتیی پارتی دیموكراتی كوردستانی سوریا لە زیندانەكانی پەیەدە زۆر خۆشحاڵ بووم. لە ڕاستیدا جێگەی خەباتكاری وەك ئەو دەبوایە زیندانەكانی دوژمن با نەك زیندانی لایەنێكی كوردی. هیوادارم ئەوە ببێتە دەستپێكێك بۆ ئازادكردنی سەرجەم گیراوانی لایەنە سیاسییەكانی ڕۆژئاوای كوردستان كە لە زیندانەكانی پەیەدە دان و هەروەها دۆزینەوەی هەموو ئەو چالاكوانە كوردانەی كە لەوێ بێسەروشوێن بوونە.
ئومێد دەكەم لەمەودوا ڕۆژئاوای كوردستان كرانەوەی سیاسیی بەخۆیەوە ببینێت و چیتر خەڵك و لایەنە سیاسییەكان بەهۆی بیروڕای سیاسی ئازار نەدرێن و زیندانی نەكرێن.
مسعود بارزانی
15ـی 11ـی 2018