"شازاده‌ی سعوودیه فه‌رمانی كوشتنی خاشوقچی ده‌ركردووه"
لێژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه له سێناتی ئه‌مه‌ریكا: به‌رله‌وه‌ی تاوانباران له‌سێداره بدرێن پێویسته تره‌مپ بجووڵێت
K24- هه‌ولێر:
بوب كرۆكه‌ر، سه‌رۆكی لێژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه له ئه‌نجوومه‌نی پیرانی ئه‌مه‌ریكا دووپاتیكرده‌وه، محه‌مه‌د بن سه‌لمان، شازاده‌ی جێنشینی سعوودیه فه‌رمانی كوشتنی جه‌مال خاشوقچی، رۆژنامه‌نووسی سعوودی ده‌ركردووه و داواشی له دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا كرد، به‌رله‌وه‌ی ئه‌نجامده‌رانی ئه‌و تاوانه له‌سێداره بدرێن، فریای ئه‌و كه‌یسه بكه‌وێت.
كرۆكه‌ر له تویتێكدا له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر بڵاویكرده‌وه، "هه‌موو ئاماژه‌كان به‌و لایه‌دان كه محه‌مه‌د بن سه‌لمان، شازاده‌ی جێنشینی سعوودیه فه‌رمانی كوشتنی خاشوقچی ده‌ركردووه".
Everything points to the Crown Prince of Saudi Arabia, MbS, ordering @washingtonpost journalist Jamal #Khashoggi's killing. The Trump administration should make a credible determination of responsibility before MbS executes the men who apparently carried out his orders.
— Senator Bob Corker (@SenBobCorker) November 17, 2018
سه‌رۆكی لێژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی پیران جه‌ختی كرده‌وه: "به‌ر له‌وه‌ی محه‌مه‌د بن سه‌لمان بكوژانی خاشوقچی له‌سێداره بدات، پێویسته ئیداره‌ی ئه‌مه‌ریكا به‌رپرسیارێتی ئه‌و تاوانه به‌وردی و به پشتبه‌ستن به به‌ڵگه‌كان ده‌ستنیشان بكات، چونكه هیچ گومانی تێدا نییه، ئه‌نجامده‌رانی ئه‌و تاوانه به‌هه‌موو پێوه‌رێك فه‌رمانه‌كانی بن سه‌لمان جێبه‌جێ ده‌كه‌ن".
ئه‌مه دوای ئه‌وه هاتووه، شه‌وی رابردووش چه‌ندین سه‌رچاوه‌ی میدیایی جیهانی له سه‌رووی هه‌مووشیانه‌وه "واشنتۆن پۆست و ئاژانسی هه‌واڵده‌ری رۆیته‌رز" بڵاویانكرده‌وه، ئاژانسی هه‌واڵگه‌ری ناوه‌ندی ئه‌مه‌ریكا گه‌یشتووه‌ته ئه‌و راستیه‌ی، محه‌مه‌د بن سه‌لمان، شازاده‌ی جێنشینی سعوودیه تۆمه‌تباری یه‌كه‌می ئه‌و كه‌یسه‌یه و له 2ی ئوكتۆبه‌ر فه‌رمانی كوشتنی جه‌مال خاشوقچی له كونسۆڵخانه‌ی وڵاته‌كه‌ی له ئیسته‌نبوڵ ده‌ركردووه.
H.B