بەهۆی زیادبوونی نرخی سوتەمەنی فەرەنسا خۆپیشاندان دەکات

کوژرا و بریندار هەیە

K24 – هه‌ولێر:

بەهۆی بەرزبوونەوەی نرخی سوتەمەنی، فەرەنسییەکان هاتنە سەر شەقام و قوربانیاندا.

دوێنێ شەممە، لە شەقامی ئیلیزێ لە پاریسی پایتەخت و چەند ناوچەیەکی دیکە لە فەرەنسا، هەزاران خۆپیشاندەر رووبەڕووی رێگرییەکانی پۆلیس بوونەوەوە.

تەنها لە پاریس، خۆپیشاندەرێک گیانی لەدەستداو و 107 کەسی دیکەش برینداربوون کە پێنجیان برینەکەیان سەختە. هەروەها نزیکەی 50 خۆپیشاندەر دەستگیرکراون.

رۆژنامەی مێترۆ لە زاری وەزارەتی بەرگری فەرەنسا ئاشکرایکردووە، لە سەرانسەری فەرەنسا 2000 خۆپیشاندان کە 244 هەزار خۆپیشاندەر تیایدا بەشداربوون بەڕێوەچوون.

خۆپیشاندانەکان ئەو کاتە دەستیپێکرد کە سەرۆک ماکرۆن بڕیاریدا باجی سەر بەنزین  و سوتەمەنی لە فەرەنسا زیاد بکات، بەجۆرێک لە ماوەی یەک ساڵدا، نرخی هەر لیترێک بەنزین 7 سەنت زیادیکردووە و بڕیارە نرخەکان گرانتریش بکرێن.

خۆپیشاندەران داوای دەستلەکارکێشانەوەی ماکرۆنیان دەکرد و هەوڵی هێرشکردنە سەر باڵیۆزخانەی ئەمەریکاشیان داوە.

H.J