سائيروون دژی ئیمتیازاتی په‌رله‌مانتاران هاته ده‌نگ
سائیروون: سوورین له‌سه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ی ده‌رماڵه‌ی په‌رله‌مانتاران
K24 - هه‌ولێر:
كوتله‌ی سائیروون له په‌رله‌مانی عێراق، پێشنیازێكی بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی "كرێی خانوو"ی په‌رله‌مانتاران پێشكه‌ش ده‌كه‌ن، دوای ئه‌وه‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان بڕیاریداوه 3 ملیۆن دینار بۆ كرێی خانوو، بداته هه‌ر یه‌كێك له په‌رله‌مانتاران كه ماڵیان له ده‌ره‌وه‌ی به‌غدایه.
نه‌بیل تورفی، په‌رله‌منتاری كوتله‌ی سائیروون له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، له جیاتی ئه‌و بڕه پاره‌یه، باشتره شوێنی مانه‌وه‌ی گونجاو بدرێته په‌رله‌مانتارانی پارێزگاكانی دیكه، بۆ ئه‌وه‌ی تێیدا بمێننه‌وه.
جه‌ختی له‌وه‌ش كردووه‌ته‌وه، دابینكردنی ئه‌و یه‌كانه‌ی نیشته‌جێبوون بۆ په‌رله‌مانتاران، پێویسته موڵكی حكوومه‌ت بن، بۆ ئه‌وه‌ی دواتر كڕین و فرۆشتنییان پێوه نه‌كرێت و بۆ خووله‌كانی داهاتوو بدرێته په‌رله‌مانتاران.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره دووپاتی كرده‌وه، كوتله‌كه‌یان پێداگری له كه‌مكردنه‌وه‌ی ده‌رماڵه‌ی په‌رله‌مانتاران ده‌كات و هه‌وڵده‌دات پێشنیازی گونجاو بداته ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان.
سه‌رچاوه: الغد پرێس
ئ. م