داعش بڕيارێكى نوێى دژى هاووڵاتيانى ژێر ده‌سه‌ڵاتى ده‌ركرد
له‌گه‌ڵ په‌ره‌سه‌ندنى شه‌ڕى نێوان هێزه‌كانى سوورياى ديموكرات (هه‌سه‌ده) و چه‌كدارانى داعش

K24 – هه‌ولێر:
هاوكات له‌گه‌ڵ په‌ره‌سه‌ندنى شه‌ڕى نێوان هێزه‌كانى سوورياى ديموكرات (هه‌سه‌ده) و چه‌كدارانى داعش له ناوچه‌ى ههجينى رۆژهه‌ڵاتى رووبار‌ى فورات، داعش بڕيارێكى نوێى ده‌ركرد.
به گوێره‌ى بڕياره‌كه، هه‌ر هاووڵاتييه‌ك و چه‌كدارێكى ناوچه‌كانى ژێر ده‌سه‌ڵاتى داعش رابكات، ده‌كوژرێت.
كه‌ناڵى (RT) بڵاويكردووه‌ته‌وه، ئه‌و بڕياره‌ى داعش له قاڵبى فه‌توادا ده‌ركراوه. به گوێره‌ى فه‌تواكه، هه‌ر كه‌س بيه‌وێت ناوچه‌كانى ژێر ده‌سه‌ڵاتى داعش به‌جێبهێڵێت، له ئاين هه‌ڵگه‌ڕاوه‌ته‌وه و سزاكه‌ى كوشتنه.
له‌و چوارچێوه‌يه‌دا، دوێنێ چه‌كدارانى داعش له ناوچه‌ى شهعفهى ده‌وروبه‌رى باشوورى دێرزوور، چوار ئافره‌تيان گوله‌باران كرد، به تۆمه‌تى ئه‌وه‌ى ويستبوويان ناوچه‌كانى ژێر ده‌سه‌ڵاتى داعش به‌جێبهێڵێن.
روانگه‌ى سووريا بۆ مافه‌كانى مرۆڤ ئاشكرايكردووه، چه‌كدارانى داعش دوو ئافره‌تيان گوله‌باران كردووه به تۆمه‌تى ئه‌وه‌ى هاوكارى هه‌سه‌ده‌يان كردووه.