وه‌زیری دارایی و لێژنه‌ی تایبه‌تی حكوومه‌ت پڕۆژه یاسای بودجه‌ی عێراقیان تاوتوێ كرد
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا سه‌رۆك وه‌زیران و نوێنه‌رانی هه‌رێم و پارێزگاكان ئاماده بوون
K24- هه‌ولێر:
وەزیری دارایی عێراق و لیژنەی تایبەتی حکومەت بۆ پێداچوونەوە بە پڕۆژه یاسای بودجەی ساڵی 2019، بە ئامادەبوونی نوێنەری هەرێمی کوردستان کۆبوونەوە.
بە گوێرەی راگەیاندراوێکی نووسینگەی فوئاد حوسێن، جێگری سەرۆک وەزیران و هاوكات وەزیری دارایی عێراق، ئەمڕۆ بە ئامادەبوونی عادل عەبدولمەهدی، سەرۆک وەزیران و نوێنەری هەرێمی کوردستان و پارێزگاکان، کۆبوونەوەی لیژنەی تایبەتی حکومەت بۆ پێداچوونەوە بە پڕۆژە یاسای بودجەی ساڵی 2019 بەڕێوەچوو.
ئەمە لەکاتێکدایە بڕیارە سبەی فوئاد حوسێن، وەزیری دارایی عێراق و لێژنەی دارایی پەرلەمان لەبارەی پڕۆژە یاسای بودجەی 2019ی عێراق کۆببنەوە، بۆ ئەوەی بخرێتە کارنامەی کۆبوونەوەی داهاتووی پەرلەمانه‌وه.
پڕۆژه یاسای بودجه‌ی ساڵی 2019 كه له‌لایه‌ن ستافی حكوومه‌تی پێشوو به سه‌رۆكایه‌تی حه‌یده‌ر عه‌بادی ئاماده كرابوو، بووه‌ته جێگای نیگه‌رانی ته‌واوی پێكهاته‌كان و سه‌رجه‌م كوتله‌كانی ناو په‌رله‌مان تێبینییان له‌سه‌ر ناوه‌ڕۆكی ئه‌و پڕۆژه یاسایه هه‌یه و داوا ده‌كه‌ن، یان له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران هه‌مواری بڕگه و مادده‌كانی بكرێت، یانیش بۆ دووباره راستكردنه‌وه و داڕشتنه‌وه ره‌وانه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران بكرێته‌وه.
H.B