ئه‌ڵمانيا بڕيارێكى دژى سعوودييه ده‌ركرد
به هۆى دۆسييه‌ى كوژرانى جه‌مال خاشوقچى
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تى ئابوورى ئه‌ڵمانيا، رايگه‌ياند، حكومه‌تى وڵاته‌كه‌ى بڕياريدا به ته‌واوى فرۆشتنى چه‌ك به سعوودييه رابگرێت.
له به‌ياننامه‌يه‌كدا، وه‌زاره‌ته‌كه رايگه‌ياندووه، به گوێره‌ى بڕياره نوێيه‌كه‌ى حكومه‌ت جێبه‌جێكردنى بۆندهكانى فرۆشتنى چه‌ك به سعوودييه راگيراوون و بۆندى نوێش واژوو ناكرێن.
روونيشيكرده‌وه، ئه‌و بڕياره‌ى حكومه‌ت وه‌ك كاردانهوهيهكه بۆ كوشتنى جه‌مال خاشوقچى له لايه‌ن سعوودييه‌وه.
به هۆى دۆسييه‌ى كوشتنى جه‌مال خاشوقچيى له ناو كونسوڵخانه‌ى سعوودييه له ئه‌سته‌نبوڵ، حكومه‌تى رياز كه‌وتووه‌ته ژێر فشارێكى نێوده‌وڵه‌تييه‌وه.
رۆژى 2ى تشرينى يه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌رى 2018، جه‌مال خاشوقچى سه‌ردانى كونسوڵخانه‌ى وڵاته‌كه‌ى له ئه‌سته‌نبوڵ كرد، به‌ڵام له‌وێ نه‌گه‌ڕايه‌وه و دواى زياتر له 20 رۆژ له بێسه‌روشوێنى سعوودييه هه‌واڵى كوژرانى پشتڕاستكرده‌وه.
پێشتريش, ئه‌نگێلا مێركڵ رايگه‌ياندبوو، متمانه‌يان به چيرۆك و گێڕانه‌وه‌ى سعوودييه سه‌باره‌ت به دۆسييه‌ى خاشوقچى نييه.
مێركڵ كوژرانى خاشوقچى به كرده‌وه‌يه‌كى "هۆڤيانه" وه‌سفكرد و دووپاتيكرده‌وه، ئه‌گه‌ر ئه‌و دۆسييه‌يه يه‌كلا بوويه‌وه، چه‌ك نافرۆشێته سعوودييه.
سه‌رچاوه: روسيااليوم
ئ.ر