له دانيشتنى داهاتووى نوێنه‌راندا پرسى متمانه به‌خشين به وه‌زيره‌كان ناخرێته به‌ر باس
باسى خاڵه گومرگييهكان ده‌كرێت
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكايه‌تى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، رايگه‌ياند، له دانيشتنى رۆژى چوارشه‌ممه‌ى ئه‌م هه‌فته‌يه‌دا، متمانه به هيچ وه‌زيرێكى نوێى كابينه‌ى حكومه‌ت نادرێت.
به گوێره‌ى ئه‌و كارنامهيهى سه‌رۆكايه‌تى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران بۆ دانيشتنى رۆژى چوارشه‌ممه‌ى ئه‌م هه‌فته‌يه بڵاويكردووه‌ته‌وه، پرسى متمانه دان به هيچ وه‌زيرێك تاوتوێ ناكرێت.
به گوێره‌ى خشته‌ى كارى دانيشتنه‌كه، ته‌وه‌رى يه‌كه‌م له‌و تانانه ده‌كۆڵرێته‌وه، كه له باره‌ى ئه‌ندامێتى هه‌ندێك له نوێنه‌ران به‌رزكراونه‌ته‌وه.
ته‌وه‌رى دووه‌ميش تايبه‌ته به ده‌نگدان له‌سه‌ر ره‌شنووسى بڕيارێكى تايبه‌ت به‌و بڕيارانه‌ى كابينه‌ى پێشووى حه‌يده‌ر عه‌بادى له ماوه‌ى كارڕاييكردندا ده‌ريكردوون.
ته‌وه‌رى سێيه‌ميش تايبه‌ته به تاوتوێكردنى پرسه‌كانى په‌يوه‌ست به دراوى عێراق و كارى بانكى ناوه‌ندى.
ته‌وه‌رى چواره‌م: تاوتوێى پرسى ئه‌و خاڵه گومرگييانه ده‌كرێت، كه حكومه‌تى عێراق له نێوان شاره‌كانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان دايناون.
تا ئێستا هه‌شت وه‌زاره‌تى حكومه‌تى عادل عه‌بدولمه‌هدى متمانه‌يان پێ نه‌دراوه، كه ئه‌مانه‌ن: وه‌زاره‌تى به‌رگرى، ناوخۆ، رۆشنبيرى، په‌روه‌رده، داد، پلاندانان، خوێندنى باڵا، كۆچ و كۆچبه‌ران.