سه‌در بۆ عامرى: چيديكه به پشتيوانى ده‌ره‌كى وه‌زاره‌ته‌كان مه‌كڕه
مامه‌ڵه‌ى گه‌وره له نێوان هه‌ندێك له ئه‌ندامانى فه‌تح و ژماره‌يه‌ك له نوێنه‌رانى كوتله‌ى بنياتنانه‌وه و به‌شێك له سوننه‌كان هه‌يه
K24 – هه‌ولێر:
رێبه‌رى ره‌وتى سه‌در، موقته‌دا سه‌در، په‌يامێكى "توندى" بڵاوكرده‌وه و تێيدا داواى له سه‌رۆكى هاوپه‌يمانى فه‌تح، هادى عامرى كرد، چيديكه به پشتيوانى ده‌ره‌كى وه‌زاره‌ته‌كان نه‌كڕێت.
له نامه‌يه‌كدا، رێبه‌رى ره‌وتى سه‌در، كه ئاراسته‌ى هادى عامرى كردووه، رايگه‌ياندووه، مامه‌ڵه‌ى گه‌وره له نێوان هه‌ندێك له ئه‌ندامانى فه‌تح و ژماره‌يه‌ك له نوێنه‌رانى كوتله‌ى بنياتنانه‌وه و به‌شێك له سوننه‌كان هه‌يه بۆ كڕينى وه‌زاره‌ته‌كان و ئه‌مه‌ش به پشتيوانى ده‌ره‌كييه.
سه‌در له رێى تۆڕى كۆمه‌ڵايه‌تى تويته‌ره‌وه ئه‌وه‌شى نووسيوه: براى به‌ڕێز ئێمه رێككه‌وتين له‌سه‌ر به‌ڕێوبردنى عێراق به رێگه‌يه‌كى راست و شێوازێكى نوێ كه پارێزگارى له سه‌ربه‌خۆيى و سهروهرييهكهى بكه‌ين. پهيمانمان دا به‌رده‌وام بين له‌سه‌ر خۆشويستنى عێراق و گه‌له‌كه‌ى.
هاوپه‌يمانى سائيرون، به رێبه‌رايه‌تى موقته‌دا سه‌در و هاوپه‌يمانى فه‌تح به رێبه‌رايه‌تى هادى عامرى، گه‌وره‌ترين كوتله‌ى په‌رله‌مانيان به گوێره‌ى رێككه‌وتنى حوزه‌يرانى رابردووى نێوانيان پێكهێناوه.
— مقتدى السيد محمد الصدر (@Mu_AlSadr) November 19, 2018