بەرهەمهێنانی غاز بە رێژەی %30 لە هەرێمی کوردستان زياديكردووه
غازه‌كه له رێگه‌ی بۆرییه‌وه ده‌گه‌یه‌نرێته وێستگه‌كانی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با

K24 - هه‌ولێر:
کۆمپانیای دانەغاز لە بەیاننامەیەکدا بڵاویکردووەتەوە؛ دوای فراوانکردنی وێستگەی چارەسەری غازی کۆرمۆر، توانای بەرهەمهێنانی غازی سروشتی بۆ 400 ملیۆن پێ سێجا لە رۆژێکدا بەرزبووەتەوە و هەروەها رۆژانە 15 هەزار بەرمیل کۆندێنسەیت بەرهەم دەهێنێت.
كۆمپانیای دانه‌غاز، راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی له‌سه‌ر وێبسایتی فه‌رمی خۆی بڵاوكردووه‌ته‌وه و تێیدا ئاماژه به‌وه ده‌كات، زیادکردنی بەرهەمی غاز بۆ دابینکردنی سووتەمەنی زیاترە بۆ وێستگەکانی کارەبا لە هەرێمی کوردستان.
وێستگەكە لە ساڵى 2008 بۆ دابینكردنى غازى سرووشتى خرایە كار و ئێستا سووتەمەنی لە وێستگەى (كۆرمۆر)ەوە بۆ وێستگەكانى كارەبا لە چەمچەماڵ و هەولێر لە رێگەى هێڵى بۆڕيیەوە و بەمزووانە غاز بۆ وێستگەى كارەباى بازیانیش دابین دەكات.

كۆمپانیای دانه‌غاز له چوارچێوه‌ی چه‌ند گرێبه‌ستێك له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ماوه 10 ساڵه له كوردستان كارده‌كات، ئه‌مڕۆش رایگه‌یاند، بڕیی 30%ی به‌رهه‌مهێنانی غازی زیادكردووه.
پێشتریش به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی كاره‌با ئاشكرايان كرد, زستانی ئه‌مساڵ بڕی پێدانی كاره‌بای نیشتمانی به هاووڵاتییان زیادده‌بێت، به‌و پێیه‌ی به‌رهه‌مهێنانی غاز زیادیكردووه و له رێگه‌ی بۆرییه‌وه ده‌گه‌یه‌نرێته وێستگه‌كانی كاره‌با.
ئ. م