سه‌رۆك بارزانی: ئامانجی سه‌ردانه‌كه‌م بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانه
"پێویسته متمانه‌ی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا به‌هێز بكرێت و پارێزگاری لێ بكرێت"
K24- هه‌ولێر:
دوای زنجیره‌یه‌ك كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك سه‌ركرده‌ی سیاسی عێراقی، سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی كه به‌سه‌ردانێك له به‌غدایه، له‌گه‌ڵ فالح فه‌یاز، سه‌رۆكی كوتله‌ی عه‌تا كۆبووه‌وه.
دوای كۆبوونه‌وه‌كه‌ش له‌گه‌ڵ فه‌یاز، سه‌رۆك بارزانی له لێدوانێكی میدیاییدا جه‌ختی كرده‌وه، "سه‌ردانی ئێمه بۆ به‌غدا بۆ گوزارشتكردنه له پشتگیری به‌هێزی ئێمه بۆ كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی عێراق و كه‌سایه‌تی عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی نوێ".
هه‌روه‌ها گوتی: "ئامانجێكی دیكه‌ی ئێمه له‌و سه‌ردانه‌دا ئه‌نجامدانی چه‌ند دیدارێك بوو له‌گه‌ڵ به‌رپرسه سیاسییه‌كانی عێراق، هه‌روه‌ها له‌و باوه‌شدام ئه‌مه ده‌رفه‌تێكه بۆ بونیادنانی په‌یوه‌ندییه‌كی به‌هێز له‌نێوان هه‌ولێر و به‌غدا، به‌و هیوایه‌ی سه‌رجه‌م كێشه‌كانی نێوانمان چاره‌سه‌ر بكه‌ین".
له به‌رامبه‌ریشدا هه‌ر دوای دیداری نێوان سه‌رۆك بارزانی و و فه‌یاز، نووسینگه‌ی میدیایی سه‌رۆكی ره‌وتی عه‌تا له به‌یاننامه‌یه‌كدا بڵاویكرده‌وه، "له كۆبوونه‌وه‌ی نێوان سه‌رۆك بارزانی و فه‌یازدا جه‌خت له‌سه‌ر گرنگی زه‌مینه‌سازی بۆ بره‌ودان به متمانه به‌یه‌ككردن له‌نێوان هه‌ردوو لا كرایه‌وه، ئه‌مه‌ش به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی كێشه هه‌ڵواسراوه‌كانی نێوان هه‌ردوولا و هه‌روه‌ها به‌ره‌و پێش بردنی هاوكاری هاوبه‌ش له‌نێوان حكوومه‌تی هه‌رێم و ناوه‌ند".
ئه‌مڕۆ سەرۆك بارزانی بە یاوەریی شاندێك لەڕێگەی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر بەرەو بەغدا بەڕێ كەوت و له فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌غدا له‌لایه‌ن هه‌ریه‌ك له محه‌مه‌د حه‌لبووسی، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق و هادی عامری، سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی فه‌تحه‌وه پێشوازی لێكرا.
له دواى پێشوازى لێكرانى له فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى به‌غدا، سه‌رۆك بارزانى له‌گه‌ڵ محه‌ممه‌د حه‌لبووسى سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران, عادل عه‌بدولمه‌هدى سه‌رۆك وه‌زيرانى عێراق، هادی عامری، سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی فه‌تح و هاوكات سه‌ركرده‌ی رێكخراوی به‌در و فالح فه‌یاز، سه‌ركرده‌ی هاوپه‌یمانی عه‌تا كۆبووه‌وه.
بڕياريش وايه ئه‌مڕۆ سه‌رۆك بارزانى له‌گه‌ڵ هه‌ريه‌ك له عه‌مار حه‌كيم، سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى باڵاى ئيسلامى و موقته‌دا سه‌در، رێبه‌رى ره‌وتى سه‌در كۆببێته‌وه.
H.B