بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 5.9 پلەی رێختەر ئیندۆنیزیای هەژاند

ئەمڕۆ یەکشەممە، بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 5.9 پلە بە پێوەری رێختەر ناوچەی سومباوا لە ئیندۆنیزیا هەژاند. ناوەندی لێکۆڵینەوە زانستییەکانی زەویناسی ئەڵمانیا رایگەیاند، بوومەلەرزەکە کاتژمێر 22:55ـی شەوی رابردوو روویداوە.

ناوەندەکە روونیکردەوە، بەگوێرەی پێوانە سەرەتاییەکان چەقی بوومەلەرزەکە لە قووڵایی 10 کیلۆمەتردا بووە. داتا سەرەتاییەکان دەریدەخەن کە ناوەندی بوومەلەرزەکە دەکەوێتە هێڵی پانی 9.69 پلەی باشوور و هێڵی درێژی 118.93 پلەی رۆژهەڵات.

تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەبارەی زیانی گیانی یان ماددی بڵاونەکراوەتەوە. دوورگەی سومباوا سەر بە هەرێمی نوسا تەنگارای رۆژئاوایە و یەکێکە لەو ناوچانەی ئیندۆنیزیا کە بەردەوام چالاکیی بوومەلەرزەی تێدا روودەدات.

ئیندۆنیزیا بەهۆی هەڵکەوتەی لەسەر ئەوەی بە ئەڵقەی ئاگر لە زەریای هێمن ناسراوە، بەردەوام رووبەڕووی بوومەلەرزە دەبێتەوە. ئەو ناوچەیە بەهۆی بوونی سنووری چەندین پلێتی تەکتۆنییەوە، چالاکییەکی زۆری بوومەلەرزە و بورکانی تێدایە.