بهوێنه.. بەهۆی ڕوداوی هاتوچۆوە 3 ئەندامی خێزانێك گیانیان لهدهستدا
له سنووری پارێزگای سلێمانی روویداوه
K24- ههولێر:
بهگوێرهی راگهیهندراوێكی بهڕێوهبهرایهتی پۆلیسی سلێمانی، بەهۆی ڕوداوێكی هاتووچۆوە لەسەر ڕێگای چەمچەماڵ – سلێمانی 3 ئەندامی خێزانێك گیانیان لەدەستدا.
ئەمشەو لەسەر ڕێگای چەمچەماڵ – سلێمانی ئۆتۆمبێلێكی جۆری پیكاب خۆی دەكات بەژێر ئۆتۆمبێلێكی جۆری بارهەڵگردا، بە هۆیەشهوە 3 ئەندامی خێزانێك كە لەناو ئۆتۆمبیڵی جۆری پێكابەكەدا بوون گیانیان لەدەستدا.
دوای گەیشتنی هێزەكانی پۆلیس و تیمەكانی فریاگوزاری، تەرمی قوربانییەكان بۆ نەخۆشانەی پزیشكی دادوەری لەشاری سلێمانی گوازرانەوە و لەلایەن بنكەی پۆلیسی بازیانەوە پەڕاوی لێكۆڵینەوە بۆ ڕوداوەكە كراوەتەوە.
ئێستاش شۆفێری ئۆتۆمبێلە بارهەڵگرەكە بە پێی ماددەی 24 ی هاتووچۆ و بە فەرمانی دادوەر ڕاگیراوە.
H.B


