کەرکووکییەکان داوایەک ئاراستەی سەرۆک بارزانی دەکەن
هاووڵاتی و لایەنە سیاسییەکانی کەرکووک داوای ئاساییکردنەوەی بارودۆخی شارەکەیان دەکەن
K24- هه‌ولێر:
هاووڵاتیانی کەرکووک، سەردانەکەی سەرۆک بارزانی بۆ بەغدا بەگرنگ وەسفدەکەن و هاوکات داوادەکەن، ئاساییکردنەوەی بارودۆخی شارەکەیان لە پێشینەی سەردانەکەی سەرۆک بارزانی بێت.
هاووڵاتیانی شاری کەرکووک داوا لە سەرۆک بارزانی دەکەن، جارێکی دیکە کورد بەشداری پێبکرێت لە بەڕێوەبردنی کەرکووک و ئەو دۆخە نەخوازراوەی ئێستا نەمێنێت.
هەر لەو چوارچێوەیەدا، بەشێک لە حزب و لایەنە سیاسییەکانی کەرکووک پێیانوایە سەردانەکەی سەرۆک بارزانی گرنگ و بایەخدارەو بەرهەمی باشی دەبێت، هۆکارەکەشی بۆ پێگەو کەسایەتی سەرۆک بارزانی دەگەڕێننەوە کە هەمیشە بەڕاشکاوانە بەرگری لە داواکاری و مافە ره‌واو ده‌ستوورییه‌کانی خەڵکی کوردستان کردووە.
دوێنێ پێنجشەممە، سه‌رۆك بارزانی، به یاوه‌ری شاندێكی باڵا گه‌یشته به‌غدا و له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د حه‌لبووسی، سه‌رۆكی په‌رله‌مان، عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆكوه‌زیران، هادی عامری، سه‌رۆكی رێكخراوی به‌در، فالح فه‌یاز، سه‌رۆكی كوتله‌ی عه‌تا و نوری مالیکی سەرۆکی حزبی دەعوە كۆبووه‌وە.
H.J