سەرۆک بارزانی لەگەڵ عەمار حەکیم کۆدەبێتەوە

هەر ئەمڕۆ سەردانی شاری نەجەف دەکات

K24- هه‌ولێر:

لە درێژەی سەردانەکەی بۆ شاری بەغدا، سەرۆک بارزانی لەگەڵ عەمار حەکیم، سەرۆکی رەوتی حیکمە، کۆدەبێتەوە.

سه‌ر له‌ به‌يانى ئه‌مڕۆ سه‌رۆك مه‌سعود بارزانى له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى به‌ره‌ى توركمانى، ئه‌رشه‌د ساڵحى و سه‌رۆكى هاوپه‌يمانى نه‌سر، حه‌يده‌ر عه‌بادى كۆبوويه‌وه‌.

دوێنێ پێنجشەممە 22/11/2018،  سه‌رۆك  بارزانى به‌ سه‌ردانێك و به‌ سه‌رۆكايه‌تى شاندێك گه‌يشته‌ به‌غدا و له‌گه‌ڵ هه‌ريه‌ك له‌ سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران و سه‌رۆك وه‌زيران و به‌رپرسانى باڵاى لايه‌نه‌ سياسييه‌كانى عێراق كۆبوويه‌وه‌.

بڕیارە لەلایەن عەمار حەکیم، نیوەڕۆ خوانێک بۆ سەرۆک بارزانی و شاندەکەی ئامادەبکرێت، دوا بە دوا ئەوەش،  سەرۆک بارزانی سەردانی شاری نەجەف دەکات.