تەرمی گەنجێکی 22 ساڵان له گوندی زینی وه‌رتێ دۆزرایه‌وه
شوێنی گوللـه‌ی تاپڕ به جه‌سته‌یه‌وه دیاره
K24 - راپه‌ڕین:
لە گوندی زینی وەرتێ، تەرمی گەنجێکی تەمەن 22 ساڵ دۆزرایه‌وه کە شوێنی فیشەکی تاپڕ بە جەستەیەوە ديارە.
ئاراس ئه‌مین، په‌یامنێری كوردستان 24 له راپه‌ڕین رایگه‌یاند، به گوێره‌ی سەرچاوەیەك لە بنکەی پۆلیسی وەرتێ، گەنجەکە تەمەنی 22 ساڵە و لە زانیاریيە سەرەتاییەکان وادەرکەوتووە بەهەڵە لەلایەن هاوڕێکانی خۆی بەچەکی تاپڕ لێی درابێت.
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، پێده‌چێت ئه‌و گه‌نجه له‌گه‌ڵ هاوڕێكانی بۆ گەشت و به‌سه‌ربردنی كاتێكی خۆش هاتبنە دەرەوە.
سه‌رچاوه‌كه ئاماژەی بەوەشکرد، پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ رووداوەکە کردووه‌ته‌وه و لیكۆڵینهوهشیان ده‌ستپێكردووه.
کوردستان 24 زانیویەتی ئەو گەنجە خەڵکی مەسیفە و ناوی (ا. ا. م) و تەمەنی 22 ساڵە و دەرچووی پەیمانگایە.
گوندی زینی وه‌رتێ، سه‌ر ناحیه‌ی وه‌رتێی ده‌ڤه‌ری باڵه‌كایه‌تییه له پارێزگای هه‌ولێر و به دووری 163 كیلۆمه‌تر، ده‌كه‌وێته باكووری رۆژهه‌ڵاتی شاری هه‌ولێر.
ئ. م