بارانبارین بەردەوام دەبێت
كەشوھەوای ھەرێمی كوردستان
K24 - ھەولێر
بەپێی پێشبینیەكانی كەشناسی ئەو شەپۆلە بارانبارینەی رووی لە ھەرێمی كوردستان كردووە ئەمڕۆ و سبەش كاریگەری لەسەر ناوچەكە دەبێت.
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان پێشبینیەكانی بۆ كەشوھەوای 48 كاتژمێری داھاتوو بڵاوكردەوە و بە گوێرەی پێشبینیەكان، ئەمڕۆ ئاسمانی ھەرێمی كوردستان لەنێوان نیمچە ھەور و ھەوری تەواودا دەبێت و لە ھەندێك ناوچە ئەگەری بارانبارین ھەیە.

سەبارەت بە كەشوھەوای سبەی كەشناسی پێشبینی كردووە كە سبەی یەكشەممە كاریگەرییەكانی ئەو شەپۆلە بارانبارینە بەردەوام دەبێت و ئاسمان لەنێوان نیمچە ھەور و ھەوری تەواودا دەبێت، لە ھەندێك ناوچە ئەگەری بارانبارین ھەیە.
