سۆران.. ئاسایش ده‌ستی به‌سه‌ر 30 كیلۆگرام هیرۆییندا گرت
له ئێرانه‌وه هێنراوه
K24 – سۆران:
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی سۆران، ده‌ستی به‌سه‌ر زیاتر له 30 كیلۆ گرام مادده‌ی هۆشبه‌ردا گرت، كه له جۆری هیرۆیینه و ئه‌و كه‌سه‌شی ده‌ستگیركردووه، كه مادده‌كه‌ی پێبووه.
عه‌مید سدیق عه‌لی، به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی سۆران، بۆ كوردستان 24 رایگه‌یاند، بڕی مادده هۆشبه‌ره‌كه له 30 كیلۆگرام زیاتره و له ده‌ڤه‌ری باڵه‌كایه‌تی ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه.
روونیشی كرده‌وه، مادده هۆشبه‌ره‌كه، له ژێر كوشین و چه‌ند شوێنێكی نادیاری ناو ئۆتۆمبیله‌كه حه‌شاردرابوو.
به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی سۆران ئاشكراشیكرد، ئه‌و كه‌سه‌ی مادده هۆشبه‌ره‌كه‌ی پێبووه ناوی (ع. ع. ص)ـه و دانیشتووی هه‌ریره، مادده هۆشبهرهكهش، له رێگه‌ی كۆڵه‌پشتی له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان (ئێران)ـه‌وه هێنراوه‌ته باشووری كوردستان.
روونیشی كرده‌وه، پێشتر زانیاری‌یان له باره‌ی ئه‌و هێنانی ئه‌و مادده‌یه هه‌بووه و له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌و زانیارییانه‌ش توانیویانه ده‌ست به‌سه‌ر ئه‌و بڕه مادده هۆشبهرهدا بگرن.
جه‌ختی له‌وه‌ش كرده‌وه، لێكۆڵینه‌وه به‌رده‌وامه بۆ دۆزینه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی بازرگانییان به‌و مادده‌یه كردووه و گوتی: "هه‌ندێك شت له‌به‌رده‌ستن، كه گه‌یشتینه ئه‌نجام هه‌موو لایه‌ك ئاگادار ده‌كه‌نه‌وه".
به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی سۆران ئاشكراشی كرد، ته‌نها له ماوه‌ی ئه‌مساڵدا، بڕی 140 كیلۆگرام مادده‌ی هۆشبه‌ر له سنووره‌كه ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه.
قه‌زای سۆران سه‌ر به پارێزگای هه‌ولێره و به دووری 110 كیلۆمه‌تر، ده‌كه‌وێته باكووری رۆژهه‌ڵاتی سه‌نته‌ری شاری هه‌ولێر.
ئ. م