تۆمەتبارێكی دیكه‌ی كوشتنی بەڕێوەبەری ئاوی ناڵپارێز دەستگیركرا
له پێنجوێن فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی هه‌بووه
K24- هه‌ولێر:
بەفەرمانی دادوەر و سەرپەرشتی ڕاستەوخۆی ئاسۆی شێخ تەها،بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، هێزەكانی پۆلیسی سلێمانی تۆمەتبارێكی دیكه‌ی ڕوداوی كوشتنی بەڕێوەبەری پێشوی ئاوی ناحیەی ناڵپارێزیان دەستگیركرد.
به‌گوێره‌ی به‌یاننامه‌یه‌كی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، هێزەكانیان كەسێكی دیكه‌یان دەستگیركرد، كە لەپێنجوێن فەرمانی دەستگیركردنی هەبووە و، لە ڕوداوی كوشتنی بەڕێوەبەری پێشوی ئاوی ناحیەی ناڵپارێز تۆمەتبارە.
ئێستاش تۆمەتبارەكە بەفەرمانی دادوەر و به‌گوێره‌ی مادەی ٤۰٦ لە یاسای سزادانی عێراقی بەندە.
پێشتر بەهۆی كێشەیهكی كۆمەڵایەتیەوە لە رۆژی 15ی مانگی رابردوو بەڕێوەبەری پێشوی ئاوی ناحیەی ناڵپارێز كوژرا و، ئێستاش هێزەكانی پۆلیس دوو كەسیان به تۆمه‌تی ئه‌نجامدانی ئه‌و تاوانه دەستگیركردووە.
H.B