به هۆى بوومه‌له‌رزه‌وه دوو هاووڵاتى گيانيان له‌ده‌ستدا و نزيكه‌ى 100 كه‌س گه‌يه‌ندرانه نه‌خۆشخانه‌كان
زۆربه‌يان ئافره‌ت بوون
K24 – گه‌رميان:
له شارۆچكه‌ى كه‌لار، دوو هاووڵاتى گيانيان له‌ده‌ستدا و 43 هاووڵاتى ديكه به هۆى بوومه‌له‌رزه‌وه گواسترانه‌وه نه‌خۆشخانه‌كان، له شارۆچكه‌ى كفرى 3 هاووڵاتى و له خانهقينيش 45 هاووڵاتى گواسترانه‌وه نه‌خۆشخانه.
په‌يامنێرى كوردستان24، له كه‌لار، رايگه‌ياند، ئه‌مشه‌و هاووڵاتى محه‌ممه‌د فه‌تاح رۆسته‌م له دايكبووى 1950 و ئافره‌تێكى به‌ساڵاچوو دواى گواستنه‌وه‌يان بۆ نه‌خۆشخانه گيانيان له‌ده‌ستداوه.
گوتيشى: هه‌ر به هۆى بوومه‌له‌رزه‌كه‌ى ئه‌مشه‌و، 43 هاووڵاتى ديكه كه زۆربه‌يان ئافره‌ت بوون و تووشى ترسى زۆر و شۆك هاتبوون گواسترانه‌وه بۆ نه‌خۆشخانه و دوو حاڵه‌تى شكاويش تۆمار كراوه.
باسى له‌وه‌شكرد، له شارۆچكه‌ى كفرى 3 هاووڵاتى و له خانهقينيش 45 هاووڵاتى گواستراونه‌ته‌وه بۆ نه‌خۆشخانه‌كان.
ناوه‌ندى بوومه‌له‌رزه زانى عێراق، رايگه‌ياند، بوومه‌له‌رزه‌كه‌ى ئه‌مشه‌و كاتژمێر (07:37:35) له ناوچه‌ى سه‌رپێل زه‌هاوى ئێران، كه له دوورى ته‌نيا 30 كيلۆمه‌تر له باشوورى خۆرهه‌ڵاتى قه‌زاى خانه‌قين هه‌ڵكه‌وتووه، به گوڕى (06.03) روويداوه و له سه‌رجه‌م پارێزگاكانى عێراق هه‌ستى پێكراوه و له هه‌ندێك شوێنيش جامى په‌نجه‌ره شكاوه و ترس و دڵه‌ڕاوكێى له هه‌ندێك ناوچه درووستكردووه.
ئاماژه‌شى بۆ ئه‌وه كرد، دواى بوومه‌له‌رزه‌ى يه‌كه‌م، 15 پاشه بوومه‌له‌رزه له ناوچه جياجياكانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان هه‌ستيان پێكراوه.


