ئاگر لە بازاڕی قەیسەری كەركووك كەوتەوە

ھۆكاری رووداوەكە دەخرێتەڕوو

K24 - كەركووك

شەوی رابردوو ئاگر لە بازاڕی قەیسەری كەركووك كەوتەوە و بەو ھۆیەوە زۆربەی دوكانی  كاسبكارانی ئەو بازاڕە سوتان.

پەیامنێری كوردستان24 لە كەركووك رایگەیاند: "شەوی رابردوو ئاگر لە بازاڕی قەیسەری شاری كەركووك كەوتەوە و بەپێی زانیارییە سەرەتاییەكان زیاتر لە 200 دوكان سوتاون".

پەیامنێرمان گوتیشی: "ھەرچەندە تائێستا بە فەرمی ھۆكاری ئاگر كەوتنەوەكە رانەگەیەنراوە، بەڵام دەگوترێت كە بەھۆی شۆرتی كارەباوە بووە".

بازاڕی قەیسەری كەركووك یەكێكە لە شوێنە مێژووییەكانی شارەكە و مێژووی دروستبوونی بۆ ساڵی 1855 دەگەڕێتەوە و ئەو بازاڕە حەوت دەرگای ھەیە.

ئاگر لە بازاڕی قەیسەری كەركووك كەوتەوە
ئاگر لە بازاڕی قەیسەری كەركووك كەوتەوە
ئاگر لە بازاڕی قەیسەری كەركووك كەوتەوە
ئاگر لە بازاڕی قەیسەری كەركووك كەوتەوە
ئاگر لە بازاڕی قەیسەری كەركووك كەوتەوە
ئاگر لە بازاڕی قەیسەری كەركووك كەوتەوە
ئاگر لە بازاڕی قەیسەری كەركووك كەوتەوە
ئاگر لە بازاڕی قەیسەری كەركووك كەوتەوە
ئاگر لە بازاڕی قەیسەری كەركووك كەوتەوە