بوومەلەرزەكەی ئێران كارەبای عێراق كەمدەكاتەوە

كارەبای سێ پارێزگا كەم دەبێتەوە

K24 - ھەولێر

بە گوێرەی راگەیەندراوی وەزارەتی كارەبای عێراق، بەھۆی بوومەلەرزەكەی چەند رۆژی رابردوو، بۆرییە غازییەكانی ئێران زیانیان بەركەوتووە و عێراقیش زیاتر لە دوو ھەزار و 500 مێگاوات كارەبای لەدەستداوە.

ئەوەخراوەتەڕوو، بوومەلەرزەكەی چەند رۆژی رابردووی ئێران، زیانی بەو بۆرییە غازانەی ئێران گەیاندووە كە غازیان بۆ عێراق ھەناردەدەكرد، بەو ھۆیەشەوە وێستگەكانی بەرھەمەھێنانی كارەبای عێراق زیانیان بەركەتووە، بە جۆرێك پێدانی كارەبای ھەریەك لە شارەكانی بەغدا و دیالە و كەركووكی كەمكردووە.

وەزارەتی كارەبای عێراقیش بە ھەمانگی لەگەڵ وەزارەتی نەوتی عێراق ھەوڵی دابینكردنی غازی پێویست بۆ وێستگەكانی بەرھەمەھێنانی كارەبا دەدەن.

 ئاماژە بەوەشكراوە حكوومەتی ئێران ھەوڵی چاككردنەوەی بۆرییە غازییەكان دەدات و لەماوەی چەند رۆژی داھاتووشدا دەست بە ھەناردەكردنی غاز بۆ عێراق دەكەنەوە.