ماليكى: سعوودييه پشتيوانى داعشه
نورى ماليكى هێرشى كرده سه‌ر سعوودييه
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆك وه‌زيرانى پێشووترى عێراق، نورى ماليكى هێرشى كرده سه‌ر سعوودييه.
ماليكى سعوودييه‌ى به هاوكارى و پشتيوانى داعش تۆمه‌تبار كرد.
ره‌تيشيكرده‌وه، عێراق ببێته ئه‌ندامى هيچ جۆره هاوپه‌يمانييه‌كى دژ به ئێران.
له چاوپێكه‌وتنێكيدا له‌گه‌ڵ راديۆ و ته‌له‌ڤزيۆنى ئێران‌دا، ماليكى ره‌تيكرده‌وه، عێراق رێگه بدات خاكه‌كه‌ى له دژى كۆمارى ئيسلامى به‌كار بهێنرێت.
ماليكى ئه‌وه‌شى گوت: عێراق نابێته به‌شێك له هاوپه‌يمانييه‌ك، كه وڵاتێكى پشتيوانى داعش وه‌ك سعوودييه سه‌رۆكايه‌تى بكات.
ئاماژه‌شى بۆ ئه‌وه كرد، پێويسته حكومه‌تى عادل عه‌بدولمه‌هدى له سوڕگه‌ى ئه‌مه‌ريكا خۆى رزگار بكات.
سه‌رچاوه: روسيااليوم
ئ.ر