رووسیا کوشتنی 270 چەکداری داعش رادەگەیەنێت
"چەکی ئەمەریکییان پێبووە"
K24 – ههولێر:
سوپای سووریا لە پارێزگای سوەیدای سووریا، زیاد لە 270 چەکداری داعش دەکوژێت.
فەرماندەی هێزەکانی رووسیا لە سووریا رایگەیاند: "لە ئۆپەراسیۆنێکدا، 270 میلیشیای داعش کوژران، بڕێکی زۆر لە چەکی بیانیی کە 12 لەو چەکانە، دژە مووشەکی تی ئۆ دەبلیو ئەمەریکیین دەستیان بەسەردا گیرا".
ئەو فەرماندەیە دەڵێت، زۆرێک لە چەکدرانی داعش لە ناوچەی ئەلتەنفەوە هاتوون کە ئێستا بنکەی سەربازیی ئەمەریکای لێیە
لەلایەکی دیکەوە، دوێنێ یەکشەممە 02/12/2018، میدیاکانی سەر بە حکومەتی سووریا بڵاویانکردەوە کە هێزەکانی هاوپەیمانان هێرشیان کردۆتە سەر سوپای سووریا و زیانی ماددیان بە سوپا گەیاندووە.
بەڵام هێزەکانی هاوپەیمانان رەتییان کردەوە هێرشیان کردبێتە سەر سوپای سووریا، بەڵکو دەڵێن ئامانجیان کوشتنی سەرکردەیەکی داعش بووە.
حکومەتی رووسیا و سووریا، ئەمەریکا بە پاڵپشتیکردن و بەکارهێنانی داعش تۆمەتبار دەکەن، ئەمەریکاش هەمان بۆچوونی لەبارەی ئەوان هەیە.
سەرچاوە: سپۆتنیک
H.J