ته‌مومژ جووڵه‌ی فڕۆكه‌وانی له به‌غدا په‌كخست
ئاستی بینین كه‌مبووه‌ته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 3/12/2018، جووڵه‌ی فڕۆكه‌وانی له فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌غدا به‌هۆی خراپی كه‌ش وهه‌واو كه‌مبوونه‌وه‌ی ئاستی بینین راگیرا.
چالاكانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان چه‌ند وێنه‌یه‌كیان بڵاوكردووه‌ته‌وه و ده‌رده‌كه‌وێت ته‌مومژێكی چڕ به‌غدای پایته‌ختی عێراقی گرتووه‌ته‌وه‌و به‌و هۆیه‌وه گه‌شته‌كانی فڕۆكه‌خانه‌كه راگیراوه.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان راگرتنی گه‌شته‌كان به‌شێوه‌یه‌كی كاتییه و له‌گه‌ڵ باشبوونی كه‌ش و هه‌وا جوڵه‌ی فڕۆكه‌وانی له فڕۆكه‌خانه‌كه‌وه ده‌ستپێده‌كاته‌وه.
