سه‌در هۆشداری ده‌داته عه‌بدولمه‌هدی
ئاگاداری ئه‌و كه‌سانه به كه پۆستی وه‌زاره‌ته‌كانیان پێ ده‌درێت
K24- هه‌ولێر:
موقته‌دا سه‌در، رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در له نامه‌یه‌كدا هۆشداری ده‌داته عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق و داوای لێ ده‌كات، "گوێ به‌و پیلانڕێژیانه نه‌دات كه له‌پشت په‌رده‌كانه‌وه بۆ دابه‌شكردنی پۆسته‌كان داده‌ڕێژرێن"، چونكه وه‌ك سه‌در دووپاتی ده‌كاته‌وه، چه‌ند ده‌ستێكی نهێنی له‌پشت په‌رده‌كان بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی عێراق بۆ چوارچێوه‌ی گه‌نده‌ڵی تێكه‌ڵ به‌یه‌ك كراون.
هه‌روه‌ك له په‌یامه‌كه‌یدا سه‌در ئه‌و هێزانه‌ی به "پاڵه‌وان" ناوبردووه كه خاكی عێراقییان له ده‌ست چه‌كدارانی داعش رزگاركردووه و داوای له عه‌بدولمه‌هدی كردووه، "هه‌ردوو پۆستی وه‌زاره‌تی به‌رگری و ناوخۆ به‌و كه‌سانه بدرێت كه له رزگاركردنی وڵات له‌ده‌ست داعش به‌شدار بوون".
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، به‌هۆی ناكۆكی لایه‌نه سیاسییه‌كانی عێراق، هێشتا پۆستی 8 وه‌زاره‌ت له كابینه‌ی نوێی حكوومه‌ت به سه‌رۆكایه‌تی عادل عه‌بدولمه‌هدی یه‌كلایی نه‌كراونه‌ته‌وه و لایه‌نه‌كان له‌سه‌ری نه‌گه‌یشتوونه‌ته رێككه‌وتن، له‌ناویشیاندا هه‌ردوو وه‌زاره‌ته ئه‌منییه‌كانی "به‌رگری و ناوخۆ".
H.B

