ئێران دوایین هه‌ڵوێستی له‌باره‌ی دامه‌زراندنی بنكه‌ی سه‌ربازی له سووریا راگه‌یاند
گوته‌بێژی ھێزه چه‌كداره‌كانی ئێران: بوونمان له سووریا و عێراق یاسایی و ره‌وایه
![](https://d2wqffb2bc8st5.cloudfront.net/resources/files/2018/12/IRAN-ARMY.jpg)
K24 - هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 4/12/2018 تاران به فه‌رمی ته‌ئكیدی كرده‌وه، پلان بۆ دامه‌زراندنی بنكه‌ی سه‌ربازی له سووریا دانانێت، چونكه وه‌ك به‌رپرسانی ئێران ده‌ڵێن، پێویستیان به‌و كاره نییه و له‌گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیان یه‌كناگرێته‌وه".
عه‌مید ئه‌بو فه‌زڵ شه‌كرچی، گوته‌بێژی هێزه چه‌كداره‌كانی ئێران له دیدارێكدا له‌گه‌ڵ ئاژانسی هه‌واڵی ئێرنا گوتوویه‌تی: "تاران به‌هیچ شێوه‌یه‌ك پێویستی به بنكه‌ی سه‌ربازی نییه له سووریا، چونكه ده‌بێته ئامانجی هێزه‌كانی دوژمن".
عه‌مید شه‌كرچی ته‌ئكیدی كردووه‌ته‌وه، بره‌ودان به‌و زانیاریانه‌ی باس له به‌شداریی هێزه‌كانی ئێران له ململانێكانی سووریا ده‌كه‌ن، پڕوپاگه‌نده‌ی نه‌یارانه، چونكه راسته‌وخۆ هیچ هێزێكمان له سووریا نییه".
هه‌روه‌ها گووتی: "بوونی ئێران له سووریا و عێراق له‌سه‌ر داوای حكوومه‌ت و گه‌لانی سووریا و عێراقه و ته‌نها بواری راوێژكاری ده‌گرێته‌وه له‌لایه‌ن شارهزاكانمانهوه".
ئه‌و فه‌رمانده ئێرانییه ده‌ڵێت: "بوونی راوێژكاره ئێرانییه‌كان له خاكی ئه‌و دوو وڵاته‌دا یاسایی و ره‌وایه، چونكه له‌سه‌ر داخوازی حكوومهتهكانیانه".
ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران به فه‌رمی پاڵپشتی له به‌شار ئه‌سه‌د سه‌رۆكی سووریا ده‌كه‌ن له سه‌ره‌تای ململانێ چه‌كدارییه‌كانی ئه‌و وڵاته‌وه كه له ساڵی 2011 ده‌ستیپێكرد و به‌رده‌وام ته‌ئكید ده‌كه‌نه‌وه كه هاوكارییه‌كانیان ته‌نها له بواری راوێژكاریی سه‌ربازیدایه.