نوێنه‌رى تره‌مپ له سووريا: ئه‌گه‌رى دووباره‌بوونه‌وه‌ى سيناريۆى عێراق له سووريا هه‌يه
به دوور نازانرێت ئه‌مه‌ريكا سيناريۆى عێراق له سووريا دووباره بكاته‌وه
K24 – هه‌ولێر:
نێردراوى ئه‌مه‌ريكا بۆ كاروبارى سووريا، جيمس جيفرى رايگه‌ياند، به دوور نازانرێت ئه‌مه‌ريكا سيناريۆى عێراق له سووريا دووباره بكاته‌وه.
له كۆنگره‌يه‌كى رۆژنامه‌وانيدا، جيمس جيفرى گوتى: ئامانجى سه‌ره‌كى مانه‌وه‌ى هێزه‌كانى ئه‌مه‌ريكا له سووريا، له‌ناوبردنى داعشه.
گوتيشى: كۆنگرێسى ئه‌مه‌ريكا رێگه‌ى به وه‌زاره‌تى به‌رگرى ئه‌مه‌ريكا داوه دواى هێرشه‌كانى 11ى سێپتێمبه‌ر، شه‌ڕى تيرۆر له ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ريكا بكات.
روونيشيكرده‌وه، ئه‌مه‌ريكا هه‌تا هه‌تايه له سووريا نامێنێته‌وه. دواى شكستى يه‌كجاره‌كى داعش و كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانى ئێران له سووريا، هێزه‌كانى ئه‌مه‌ريكاش ده‌كشێنه‌وه.
ئاشكراشيكرد، دۆناڵد تره‌مپ، بژارى جۆراوجۆرى سه‌باره‌ت به چاره‌سه‌رى قه‌يرانى سووريا له‌به‌ر ده‌سته.
ئاماژه‌شى بۆ ئه‌وه كرد، ماوه‌ى 13 ساڵ ئێمه له ئاسمانى "باكوورى عێراق" بووين بۆ چاودێريكردنى ره‌وشه‌كه.
جيمس جيفرى تۆمه‌ته‌كانى رووسياى سه‌باره‌ت به پرۆژه‌ى ئه‌مه‌ريكا له سووريا ره‌تكرده‌وه و رايگه‌ياند، ئه‌وه‌ى رووسه‌كان سه‌باره‌ت به هه‌وڵى ئه‌مه‌ريكا بۆ دابه‌شكردنى سووريا و پشتيوانيكردن له كورده جياخوازه‌كان دووره له راستييه‌وه و ئه‌مه‌ريكا پابه‌نده به پاراستنى يه‌كپارچه‌يى خاكى سووريا.
سه‌رچاوه: نيوزويك
ئ.ر