"به‌غدادی له مردن راده‌كات "
شوێنی خۆحه‌شاردانی ئاشكرا ده‌كرێت

K24 - هه‌ولێر:
فرانك ماكنزی، كاندیدی سه‌رۆكایه‌تی فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند: "ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی، رێبه‌ری داعش، به‌ره‌و بیابانه‌كانی سنووری عێراق و سووریا رایكردووه بۆ ئه‌وه‌ی ژیانی خۆی رزگار بكات".
ماكنزی كه له‌لایه‌ن دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا بۆ وه‌رگرتنی ئه‌و پۆسته كاندید كراوه، له‌میانی دانیشتنێكی تایبه‌ت به گوێگرتن لێی له‌باره‌ی دامه‌زراندنی وه‌ك فه‌رمانده‌ی فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندی ئه‌مه‌ریكا گووتی: "به‌غدادی كه‌سێكه زۆر ده‌ترسێ، رایكردووه بۆ ئه‌وه‌ی ژیانی خۆی رزگار بكات، ئه‌و به‌ره‌و بیابانه‌كانی نزیكی رووباری فورات له سنووری عێراق و سووریا هه‌ڵاتووه".
به‌ڵام ئه‌و جه‌نه‌راڵه ئه‌مه‌ریكییه هیچ كاتێكی دیاریكراوی بۆ ده‌ستگیركردنی به‌غدادی یان كوشتنی رانه‌گه‌یاند و گووتی: "پێموایه زیانی زۆر گه‌وره به تواناكانی به‌رده‌ستی رێبه‌ری داعش گه‌یشتووه".
هه‌روه‌ها گووتی: "هه‌ڵمه‌ته سه‌ربازییه‌كانی هاوپه‌یمانان دژی ئه‌و پێگانه‌ی داعش كه ماون به‌رده‌وامن، له كاتێكیشدا رێبه‌ری داعش دوو دڵه له‌وه‌ی ده‌ژی یان ده‌مرێ له چه‌ند كاتژمێرێكی دیكه‌دا، زۆر ئه‌سته‌مه بیر له‌وه بكاته‌وه پلان بۆ هێرشكردنه سه‌ر دیترۆیت دابنێ".
له ساڵی 2014 وه تا ئێستا چه‌ندینجار هه‌واڵی كوژران و برینداربوونی به‌غدادی بڵاوكرایه‌وه، به‌ڵام تا ئێستا هیچ سه‌رچاوه‌یه‌كی فه‌رمی زانیارییه‌كی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی له‌باره‌ی چاره‌نووسی به‌غدادی ئاشكرا نه‌كردووه.