سه‌رۆك بارزانى له‌گه‌ڵ ئه‌رشه‌د ساڵحى كۆبوويه‌وه
كۆبوونه‌وه‌كانى سه‌رۆك بارزانى له شارى به‌غدا به‌رده‌وامن
K24 – به‌غدا:
ئه‌مڕۆ بۆ رۆژى دووه‌م له‌سه‌ر يه‌ك، ديدار و كۆبوونه‌وه‌كانى سه‌رۆك بارزانى له شارى به‌غدا به‌رده‌وامن و له‌و چوارچێوه‌يه‌دا، سه‌رۆك مه‌سعود بارزانى له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى به‌ره‌ى توركمانى، ئه‌رشه‌د ساڵحى كۆبوويه‌وه.
دوێنێ سه‌رۆك مه‌سعود بارزانى به سه‌ردانێك و به سه‌رۆكايه‌تى شاندێك گه‌يشته به‌غدا و له‌گه‌ڵ هه‌ريه‌ك له سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران و سه‌رۆك وه‌زيران و به‌رپرسانى باڵاى لايه‌نه سياسييه‌كانى عێراق كۆبوويه‌وه.