ئه‌وه‌ی مێسی كردوویه‌تی نه‌ك به یاریزانه‌كان به هه‌موو یانه‌كانی ئه‌ورووپاش نه‌كراوه
مێسی ركابه‌ری كردنی یاریزانه‌كانی تێپه‌ڕاندووه و ركابه‌ریكردنی یانه‌كان ده‌كات
لیۆنێل میسی، ئەستێرەی یەکەمی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا بە تۆمار کردنی دوو گۆڵ بە لێدانی راستەوخۆ بەرامبەر ئیسپانیۆل ریکۆردێکی نوێ تۆمار کردووە.
لیۆ لە ساڵی 2014ـەوە 19 گۆڵی بە لێدانی راستەوخۆ تۆمار کردووە، بێجگە له لیۆ مێسی هیچ یاریزانێک نەیتوانیوە ئەم کارە بکات، بگرە یانەکانی پێنج خولە گەورەکەی ئەورووپاش ئەم ریکۆردەی ئەستێرەکەی بلاوگرانایان پێ نەکراوە، بە جۆرێک یۆڤێنتۆس لەو ماوەیەدا خاوەنی 18 گۆڵ بە لێدانی راستەوخۆیە و هەریەک لە یانەکانی ئۆڵمپیک لیۆن، ریال مەدرید و رۆما خاوەنی 14 گۆڵی راستەخۆن. بەم شێوەیە لەمەودوا هیچ یاریزانێک توانای ئەوەی نییە رکابەری لەگەڵ میسی بکات، ئەوەی رکابەری ئەم یاریزانە دەکات یانەکانن.
یاریزانە ئەرجەنتینیەکە لەم وەرزەدا توانیویەتی ریکۆردێکی دیکەش تۆمار بکات، ئەویش تۆمار کردنی دوو گۆڵ بە لێدانی راستەوخۆ لە سێ یاریدا، پێشتر لەگەڵ هەر یەکە لە کۆلارۆف، گرانیت چاکا و مێمفیس دێپای بە دوو لێدانی راستەوخۆ یەکسان بوون.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، لیۆ بووه یه‌كه‌مین یاریزان له مێژووی لالیگا له ماوه‌ی 13 وه‌رزی له‌سه‌ریه‌ك 10 گۆڵ و زیاتر تۆمار بكات.
.jpg)