به‌ختيار شاوێس: ته‌واونه‌كردنى كابينه‌ى حكومه‌ت كارى نوێنه‌رانى په‌كخستووه‌

تا ئێستا سه‌رۆكى ليژنه‌ هه‌ميشه‌ييه‌كان هه‌ڵنه‌بژێردراوون

K24 – به‌غدا:

بەهۆی تەواونەبوونی رێژەی یاسایی، کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق بۆ رۆژی سێشەممە دواخرا.

بەختیار شاوێس، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە فراکسیۆنی یەکێتی بە کوردستان24ى راگەیاند، هەردوو فراکسیۆنی فەتح و سائیرون ئامادە نین سازش لەبەرامبەر کاندیدەکانیان بۆ پۆستە وزارییەکان بەتایبەتی لەسەر دانانی فالح فەیاز بۆ پۆستی وەزارەتی ناوخۆ بكه‌ن.

به‌ختيار شاوێس گوتیشی: تەواو نەکردنی کابینەی نوێ حکومەتی عێراق کاریگەری نەرێنی لەسەر پەرلەمان و ئیش و کاری حکومەت کردووە.