له ئاكرێ داڕووخانى پردێك رێگه‌ى سه‌ره‌كى ژماره‌يه‌ك گوند داده‌خات
به‌و هۆيه‌وه رێگه‌ی به‌یه‌ك گه‌یشتنی چه‌ند گوندێك به سه‌نته‌ری شارۆچكه‌كه پچڕاوه
K24 – ئاكرێ:
به هۆی ئه‌و شه‌پۆله بارانه‌ی له چه‌ند رۆژی رابردوو هه‌رێمی كوردستانی گرته‌وه، زیانی به چه‌ند پرد و رێگه‌یه‌كی سه‌ره‌كی گه‌یاندووه، له‌وانه له سنووری شارۆچكه‌ی ئاكرێ به‌هۆی لافاو به‌شێك له پردی گه‌شكای ناوچه‌كه داڕووخاوه و به‌و هۆيه‌وه رێگه‌ی به‌یه‌ك گه‌یشتنی چه‌ند گوندێك به سه‌نته‌ری شارۆچكه‌كه پچڕاوه.