وادەی بڵاوکردنەوەی پلەیستەیشن پێنج ئاشکرا کرا

سۆنی دەیەوێت گۆڕانکاری نوێ بکات

K24 – هه‌ولێر:

کۆمپانیای سۆنی، تا سێ ساڵی دیکە پلەیستەیشن پێنج ناخاتە بازاڕەوە و دەڵێت گۆڕانکاریی گەورە دەکەن.

بەگوێرەی هەواڵێکی رۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ، جۆن کۆدێرا، بەڕێوەبەر لە کۆمپانیای سۆنی ئاشکرایکردووە: "ئێمە سێ ساڵی داهاتوو بەکار دەهێنین بۆ ئامادەکردنی هەنگاوە نوێیەکەمان".

کۆمپانیای سۆنی تا ساڵی 2018، زیاد لە 75 ملیۆن پلەیستەیشن چواری فرۆشتووە، بەڵام تا ساڵی 2021 پلەیستەیشن پێنج بەرهەم ناهێنێت.

لە ئێستادا کۆمپانیای سۆنی دەیەوێت قازانجی تەواو لە پلەیستەیشن چوار و پلەیستەیشن چوار پڕۆ بکات و بەگوێرەی داتاکان، ئەو کۆمپانیایە سوودێکی زۆر لە فرۆشتنی پارچە جیاوازەکان و ئەکاونتەکانی ئینتەرنێت دەبینێت.

H.J