وەزیرانی دەرەوەی سێ وڵاتی ئه‌وروپی بۆ کوردستان 24 دەدوێن
باسی سزاکانی سەر ئێران ده‌كه‌ن
K24 - برۆكسل:
ئەمڕۆ کۆبونەوەی وەزیرانی دەرەوەی ئەوروپا، لە برۆکسلی پایتەختی بەلجیکا بەرێوەدەچێت و بڕیارە لەکۆبوونەوەکەدا چەند پرسێك تاووتوێ بکرێت، لەو پرسانەش سزاکانی سەر ئێران و مەترسییەکانی رووسیا بۆ سەر ئۆکرانیا و پەیوەندییەکانی ئەفریقا و ئەوروپا.
پێش دەستپێکردنی کۆبوونەوەکە، لە کۆنفرانسی رۆژنامەوانیدا تیمۆ سۆنی، وەزیری دەرەوەی فینلاند و دیدیا رێندەر، وەزیری دەرەوەی بەلجیکا و لیناس ئەنتاناس، وەزیری دەرەوەی لیتوانیا، وه‌ڵامی پرسیاری بارزان حه‌سه‌ن، پەیامنێری کوردستان 24یان دایەوە له بارەی سزاکانی ئەمریکا بۆ سەر ئێران و ھەڵوێستی وڵاتانی ئەوروپا له‌مه‌ڕ ئەو پرسە.
لە وه‌ڵامدا وەزیرانی دەرەوەی ئەوروپا ھەڵوێستی جیاوازیان ھەیە، بەشێکیان ھاوڕان لەگەڵ ئەمریکان و بەشێکی تریان دژن.
تیمۆ سۆینی، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فینلاند
دیدیه رێنده‌رز، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌لجیكا
لیناس ئهنتاس، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی لیتوانیا