دوو گیرفان بڕ دەستگیر کران

پۆلیس زانیاری لەبارەی تۆمەتبارەكە دەخاتەڕوو

K24 - سلێمانی

دوو كەس لە شاری سلێمانی بە تۆمەتی بڕینی گیرفانی ھاووڵاتیان دەستگیر كران.

لە راگەیەندراوێكدا بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ئاشكرای كرد: "لەلایەن مەفرەزەکانی پۆلیسی سلێمانییەوە لەناو بازاڕی شاری سلێمانی دوو تۆمەتبار بەتۆمەتی بڕینی گیرفانی چەند هاووڵاتیەك و دزینی پارە لێیان دەستگیر کران".

ئەوەشخراوەتەڕوو: "دوو تۆمەتبارەکە بە رەگەز عەرەبن و ناویان (ح. ج. ک.) (س. ع. ع.) هەشت سکاڵای یاساییان لەسەرە. ئێستا بەفەرمانی دادوەرو بەپێی مادەی 444 لە یاسای سزادانی عێراقی بەندن و لێکۆڵینەوە لەگەڵیاندا بەردەوامە".