سبه‌ى پارتى و گۆڕان له سه‌ر ئاستى باڵا كۆده‌بنه‌وه
له چوارچێوه‌ى دانووستانه‌كانى پێكهێنانى كابينه‌ى نوێى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان
K24 – هه‌ولێر:
بڕياره سبه‌ى پارتى ديموكراتى كوردستان و بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان له ئاستى باڵادا له شارى هه‌ولێر كۆببنه‌وه.
به گوێره‌ى زانيارييه‌كان، كۆبوونه‌وه‌كه له چوارچێوه‌ى دانووستانه‌كانى پێكهێنانى كابينه‌ى نوێى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
هه‌روه‌ها له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا پرسى كارى هاوبه‌ش و په‌يوه‌ندييه‌كانى نێوان هه‌ردوولا تاوتوێ ده‌كرێن.
هاوكات ئه‌مڕۆ مه‌كته‌بى سياسى پارتى و يه‌كێتى كۆبوونه‌وه.