"ئه‌م ياريزانه سبه‌ى يه‌كه‌مين يارى خۆى به درێسی ریال مه‌درید ده‌كات"
"ده‌بێته دوایین یاری له یاریگه‌ی سانتیاگۆ بێرنابیۆ"
به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی ئیسپانیا كایلۆر ناڤاس دوایین یاری به درێسی ریال مه‌درید له چامپیۆنزلیگ ده‌كات و له گواستنه‌وه‌ی زستانه ریزه‌كانی یانه شایانه‌كه جێده‌هێڵێت.
پێگه‌ی كادێنا سێری ئیسپانیا ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، 11 دێسێمبه‌ری 2018، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه كایلۆر ناڤاس گۆڵپارێزی كۆسته‌ریكا چه‌ندان ئۆفه‌ری له پرێمه‌رلیگ پێگه‌یشتووه و له گواستنه‌وه‌ی زستانه به رێژه‌یه‌كی زۆر یانه‌كه‌ی جێده‌هێڵێت و سبه‌ی دوایین یاری به درێسی ریال مه‌درید له یاریگه‌ی بێرنابیۆ به‌رامبه‌ر سیسكا مۆسكۆ ده‌كات.
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه، ریال مه‌درید سه‌ركه‌وتنی بۆ چامپیۆنزلیگ مسۆگه‌ر كردووه، بۆیه به ده‌رفه‌تی ده‌زانێت بۆ ئه‌م یارییه پشوو به كۆرتوا بدات و به‌شداری به كایلۆر ناڤاس بكات.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه جه‌خت له‌وه كراوه‌ته‌وه كه ناڤاس له 2018 هیچ یارییه‌كی دیكه له لالیگا و چامپیۆنزلیگ به درێسی ریال مه‌درید ناكاته‌وه.
كایلۆر ناڤاسی ته‌مه‌ن 31 ساڵ، له دوای كۆتایی هاتنی مۆندیالی 2014ـی به‌رازیل راسته‌وخۆ له یانه‌ی لیڤانتی ئیسپانیا به به‌های 10 ملیۆن یۆرۆ روویكرده ریال مه‌درید، له‌گه‌ڵ یانه‌ی شایانه‌كان 149 یاری به درێسی ریال مه‌درید كردووه و 48 جار تۆڕه‌كه‌ی به خاوێنی هێشتۆته‌وه.
.jpg)