كەشناسی پێشبینی بەفر دەكات
كەشوھەوای ھەرێمی كوردستان
K24 - ھەولێر
بەگوێرەی پێشبینیەكانی كەشناسی لە ناوچەكانی ھەرێمی كوردستان باران دەبارێت و لە چەند ناوچەیەكیش بەفردەبێت.
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان پێشبینیەكانی بۆ كەشوھەوای 48 كاتژمێری داھاتوو راگەیاند و بەپێی پێشبینیەكان، ئەمڕۆ ئاسمانی ھەرێمی كوردستان ھەور دەبێت باران دەبارێت، لە ناوچە شاخاوییەكان بارانی مامناوەندی دەبێت و لە ناوچە بەرزەكان بەفر دەبێت.

كەشناسی لەبارەی كەشوھەوای سبەی پێشبینی دەكات، رۆژی پێنجشەممە ئاسمان ھەور دەبێ و لە ناوچە شاخاوییەكان بەفر دەبێت.
