مەكگۆرك: ھێشتا شەڕی داعش ماوە
"بۆ ماوه‌یه‌كی درێژتر خۆمان ئاماده كردووه"
K24 - واشنتن
برێت مه‌كگۆرك، نوێنه‌ری سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مەریكا له هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش، له‌باره‌ی شه‌ڕی داعش له عێراق و سووریا، رایگه‌یاند كه ئه‌وا ئێستا له‌رووی سه‌ربازییه‌وه ته‌نیا 1% ئه‌و شه‌ڕه ماوه و كۆتایی هاتنی شه‌ڕی داعش نزیكه و هۆكاری خاوی قۆناخی كۆتایی ئه‌و شه‌ڕه بۆ ئاڵۆزیی جوگرافیای ناوچه‌كانی باكووری سووریا و به‌تایبه‌ت نزیك چه‌می فوڕات گه‌ڕانده‌وه.
مه‌كگۆرك گوتی: "ئێمه به‌رده‌وام له هه‌وڵداین بۆ ئه‌وه‌ی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی به به‌هێزیی بمێنێته‌وه و مه‌شقپێكردنی هێزه ئه‌منییه‌كان له عێراق به‌رده‌وام بێت. له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ش ئێستا ئێمه له‌رووی سه‌ربازییه‌وه ته‌نیا له 1% شه‌ڕی داعش ماوه، به‌ڵام ئێمه بۆ ماوه‌یه‌كی درێژتر خۆمان ئاماده كردووه، به‌ڵام باوه‌ڕمان وایه كه كۆتایی ته‌واوی ئه‌و شه‌ڕه كه‌می ماوه. هۆكاری خاویی ئه‌م قۆناخه كۆتاییه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و ناوچه پان و به‌رینانه‌ی سووریایه له‌نزیك چه‌می فوڕات، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش ئه‌و ناوچه‌یه، دوا پێگه‌ی راسته‌قینه‌ی داعشه له عێراق و سووریا و گه‌یشتووینه‌ته خاڵێك كه هه‌موو چه‌كدارێكی داعش خۆی ده‌ته‌قێنێته‌وه و ئه‌مه‌ش شه‌ڕه‌كه‌ی زه‌حمه‌تتر كردووه. پاشانیش ئێمه زۆر بهوریاوه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و شه‌ڕه ده‌كه‌ین تاوه‌كو گیانی خه‌ڵكی سڤیل بپارێزین".