مايك په‌مپێيۆ: ئێران خاوه‌نى به‌هێزترين سيستمى مووشه‌كى باليستييه له رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاستدا
دەتوانێت پایتەختی ھەموو وڵاتانی ئەوروپا بکاتە ئامانج
K24 – هه‌ولێر:
مایک پەمپێیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمه‌ریکا رایگەیاند، ئێران سیستمی مووشەکی بالیستی رەوانەی میلیشیا شیعەکانی عێراق دەکات، کە بوووەتە ھەڕەشە بۆ سەر ھاوپەیمانەکانمان لەناوچەکە.
وەزیری دەرەوەی ئەمه‌ریکا لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی ئاسایش تایبەت به ئێران دەیان بەڵگەی خستەڕوو و ھۆشداریدا ئێران بووەتە خاوەنی بەھێزترین سیستمی مووشەکی بالیستی لە رۆژھەڵاتی ناوەڕاست، کە دەتوانێت پایتەختی ھەموو وڵاتانی ئەوروپا بکاتە ئامانج.