پيرانى ئه‌مه‌ريكا بڕيارێكى دژى بن سه‌لمان ده‌ركرد
وه‌ك به‌رپرسيارى يه‌كه‌م له كوشتنى رۆژنامه‌نووس جه‌مال خاشوقچى له‌قه‌ڵه‌مدا
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌نجوومه‌نى پيرانى سه‌ر به كۆنگرێس، مير محه‌ممه‌د بن سه‌لمانى وه‌ك به‌رپرسيارى يه‌كه‌م له كوشتنى رۆژنامه‌نووس جه‌مال خاشوقچى له‌قه‌ڵه‌مدا.
جه‌مال خاشوقچى رۆژى 2ى ئۆكتۆبه‌رى رابردوو سه‌ردانى كونسوڵخانه‌ى سعوودييه‌ى له ئه‌سته‌نبوڵ كرد و دواتر بێسه‌روشوێن بوو. توركيا رايگه‌ياند، خاشوقچى له كونسوڵخانه كوژراوه. دواى زياتر له دوو هه‌فته ده‌سه‌ڵاتدارانى سعوودييه رايانگه‌ياند، خاشوقچى كوژراوه و ته‌رمى پارچه پارچه كراوه.
كۆمارييه‌كانى ئه‌نجوومه‌نى پيران پڕۆژه‌بڕيارێكيان گه‌ڵاڵه كردبوو، تێيدا بن سه‌لمانيان به به‌رپرسيارى يه‌كه‌مى تيرۆرى جه‌مال خاشوقچى له‌قه‌ڵه‌مدابوو.
دوێنێ ئه‌نجوومه‌نه‌كه به كۆى ده‌نگ ئه‌و پرۆژه بڕياره‌ى په‌سند كرد.
به گوێره‌ى بڕياره‌كه ده‌بێت ده‌سه‌ڵاتدارانى سعوودييه لێپرسينه‌وه‌ى ياسايى له هه‌موو ئه‌و كه‌سانه بكه‌ن، كه له تاوانى كوشتنى خاشوقچى تێوه‌گلاون.
پێش ده‌ركردنى ئه‌و بڕياره، بڕيارێكى ديكه له ئه‌نجوومه‌نى پيران په‌سند كرا، كه تێيدا داوا له ئيداره‌ى تره‌مپ كرابوو، هه‌موو هاوكارييه‌كى سه‌ربازى بۆ سعوودييه بوه‌ستێنێت به‌و پێيه‌ى به چه‌كى ئه‌مه‌ريكى شه‌ڕى يه‌مه‌ن ده‌كات.
بڕياره نوێيه‌كه‌ى پيرانى ئه‌مه‌ريكا پێويستى به ره‌زامه‌ندى و په‌سندكردنى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران و دواتر واژووكردنى له لايه‌ن دۆناڵد تره‌مپى سه‌رۆكى ئه‌مه‌ريكا هه‌يه بۆ ئه‌وه‌ى بكه‌وێته بوارى جێبه‌جێكردنه‌وه.