مانگایەک گاوانەکەی دەکوژێت

بۆ رزگارکردنی گیانی مانگایەک گیانی خۆی بەخشی

K24 – هه‌ولێر:

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ 15/12/2018، کوڕە گەنجێکی دانیشتووی شارەدێی قەسرێ بەناوی ئەمین عەبدولرەحمان، لە قەزای چۆمان، هەوڵی رزگار کردنی مانگایەک دەدات بۆ دەربازبوون لە هەڵدێرانی لە شاخ، بەڵام مانگاکە رووبەڕووی دەبێتەوە و بە سەختی برینداری دەکات.

تەیفوور محەمەد. پەیامنێری کوردستان24 ئاشکرایکرد، دوای گەیاندنی ئەو گاوانە بە بنکەی تەندروستی شارەدێکە و گواستنەوەی بۆ فریاکەوتنی رۆژئاوا لە هەولێر، گیانی لەدەستداوە.

بەگوێرەی رونکردنەوەیەکی پۆلیسی قەزای چۆمان: "گەنجەکە ناوی (ئەمین عەبدولرەحمان نەبی)یە و تەمەنی 25 ساڵە دانیشتووی ناحیەی قەسرێیە لە باڵەکایەتی، لەکاتی زامدار بونیشی دووچاری خوێن بەربوونی ناوەکیی بووە و بەوهۆیەوە گیانی سپاردووە".

H.J