فڕۆکەکانی تورکیا رێگای پێکبەستنی دوو ناوچەیان پەکخست

رێگاکە داڕووخاوە و هاتووچۆی تێدا ناکرێت

K24 – هه‌ولێر:

لە ئەنجامی هێرشی فڕۆکەکانی تورکیا بۆ سەر بارەگاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە)، رێگای نێوان ناوچەکانی نێروە و رێکان پەکیکەوت.

بەرەڤان ئەحمەد، دانیشتووی گوندی سیدان، بە کوردستان24ی راگەیاند: "رێگای پێکبەستی ناوچەی نێروە و رێکان، کە دەکەوێتە گوندی سیدان، بەهۆی بۆردوومانی فڕۆکەکانی تورکیا داڕووخاوە".

زیاد لە 85 گوندی ناوچەکانی نێروە و رێکان لە سنووری شارەدێی شیلادزێ، بوونەتە مەیدانی رووبەڕووبوونەوەکانی سوپای تورکیا و پەکەکە و بەهۆیەوە رۆژانە بۆردومان دەکرێن.

H.J