رێگای نێوان سحێلا و شەنگال کرایەوە
دوای ساڵێک رێگای سحێلا بۆ شنگال کرایەوە
K24 – ههولێر:
دوای ساڵێک لە داخستنی، جارێکی دیکە رێگای نێوان سحێلا و شەنگال کرایەوە.
لە دوای رووداوەکانی 16 ئۆکتۆبەر، ئەو رێگایە لەلایەن هێزە عێراقییەکان و حەشدی شەعبی داخرابوو، بەڵام بە هەماهەنگی هێزەکانی پێشمەرگە و هێزە عێراقییەکان جارێکی دیکە ئەو رێگایە کرایەوە.
لە دوای سەردانکردنی سەرۆک بارزانی و شاندی هەرێمی کوردستان بۆ بەغدا، رێگای سحێلا کرایەوە و بڕیارە بەم نزیکانەش رێگای زومار بکرێتەوە، بەمەش هیچ رێگایەکی گیراو لەو سنوورە نامێنێت.
بەهۆی گرتنی ئەو رێگایانە، هاووڵاتیانی ناوچەکە دووچاری ئاستەنگی زۆر بووبوون، تەنانەت رێکخراوە مرۆییە جیهانییەکانیش نەیان دەتوانی سەردانی ئەو ناوچانانە بکەن.