خۆپیشانده‌رانی به‌سره شێوازێكی نوێ به‌كار ده‌هێنن
هه‌وڵ ده‌ده‌ن هه‌لكوتنه سه‌ر ماڵی به‌رپرسان
K24- هه‌ولێر:
به‌گوێره‌ی سایتی "به‌غداد الیوم"، ئه‌و خۆپیشاندانه‌ی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له ناوه‌ڕاستی شاری به‌سره سازكرا، میكانیزمه‌كه‌ی بۆ رێپێوانێكی ناڕه‌زایی به‌ره‌و ماڵی به‌رپرسان گۆڕا، هه‌رچه‌نده چالاكییه‌كه به‌رده‌وامه، به‌ڵام تائێستا هیچ له‌باره‌ی ده‌ره‌نجامه‌كانی ئه‌و رێپێوانه و هه‌ڵكوتانه سه‌ر ماڵی به‌رپرسان رانه‌گه‌یه‌ندراوه.
شه‌وی رابردووش به ده‌یان كه‌س له‌و شاره گردبوونه‌وه‌یه‌كیان له‌به‌رده‌م بینایه‌ی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگا سازكرد و, ژماره‌یه‌ك خۆپیشانده‌ر بینایه‌ی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگایان گه‌مارۆدا و رێگه‌یان به هاتنه‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌ن نه‌دا، داوشیانكرد، كۆبوونه‌وه‌یه‌كی نائاسایی ساز بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی پارێزگارێكی دیكه له‌شوێنی ئه‌سعه‌د عیدانی و سه‌رۆكێكی نوی بۆ ئه‌نجوومه‌نی پارێزگا هه‌ڵبژێرن.
هه‌روه‌ها خۆپیشانده‌ران داوایانكرد، گه‌نده‌ڵكاران بۆ ئه‌و پۆستانه هه‌ڵنه‌بژێرن و ره‌تیشیان كرده‌وه، به هیچ پارێزگارێك بۆ به‌سره رازی بن، ئه‌گه‌ر سه‌ر به ره‌وتی حیكمه‌ی عه‌ممار حه‌كیم بێت، وێڕای داواكردنی خزمه‌تگوزاری بۆ شاره‌كه‌یان.
دوای ئه‌وه‌ى هێزه ناوخۆییه‌كانی به‌سره بۆ شكاندنی گه‌مارۆی خۆپیشانده‌ران ده‌ستوه‌ردانیان كرد، توانييان ئاسانكاری بكه‌ن و ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نیان به ئۆتۆمۆبیلی سه‌ربازی له بینایه‌كه هێنایه ده‌ره‌وه و له چنگی تووڕه‌ی خۆپیشانده‌ران رزگاریان كردن.
H.B

.jpg)
.jpg)