فراكسیۆنه‌كانی كوردستان له دژی بۆردومانه‌كانی توركیا هاتنه ده‌نگ
"نابێت رێگه به‌و پێشێلكاریانه بدرێت"
K24- هه‌ولێر:
فراکسیۆنەکانی پەرلەمانی کوردستان له دژی بۆردومانی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی تورکیا بۆ سەر خاکی باشووری کوردستان هاتنە دەنگ و وێڕای سه‌ركۆنه‌كردنی ئه‌و هێرشانه، داواش له حكوومه‌تی عێراق ده‌كه‌ن ئه‌و هێرشانه ئیدانه بكات و رێگه‌ش به دووباره‌بوونه‌وه‌یان نه‌دات.
له‌كاتێكدا بەرپرسانی سوپای تورکیا چاودێری بۆردومانی هێزە ئاسمانیەکانیان بۆ سەر شنگال و مەخموور دەکەن، کە تێدا ژمارەیەک پەنابەری باکووری کوردستان گیانیان لە دەستدا و ژمارەیەک گەریلاش بوونە قوربانی، له لایه‌كی دیكه‌شه‌وه كه حکوومەتی عێراق ناتوانێت رێگری لە بەزاندنی خاک و ئاسمانه‌كه‌ی له‌لایه‌ن هێزه‌كانی توركیاوه بکات، فراکسیۆنەکانی پەرلەمانی كوردستان دژی بۆردومانەکەن و بە پیشیلی سەروەری خاکی عێراقی دەزانن.
له‌مباره‌یه‌وه فراکسیۆنی پارتی له په‌رله‌مانی كوردستان دژی بۆردومانەکەیە و، زانا مه‌لا خالید، په‌رله‌مانتاری ئه‌و حزبه له په‌رله‌مانی كوردستان دەڵێت: "بە چەک و هێزی سەربازی کێشەی کورد لە باکووری کوردستان چارەسەر نابێت داواش لە حکوومەتی عێراق دەکات هەڵوێستی هەبێت".
به‌هه‌مان شێوه، فراكسیۆنی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستانیش له په‌رله‌مانی كوردستان دژی ئه‌و هێرش و بۆردومانانه‌ی توركیایه و، شێركۆ جه‌وده‌ت، په‌رلمانتاری ئه‌و حزبه‌ش داوا له حكوومه‌تی عێراق و هه‌رێمی كوردستان ده‌كات، "رووبه‌ڕووی ئه‌و پێشێلكارییانه ببنه‌وه، چونكه ئه‌مه پێشێلكردنی سنووره‌كانی هه‌رێمی كوردستانه".
له‌كاتێكدا ئێران و تورکیا بە بیانووی بوونی بارەگای لایەنە کوردستانیەکانی باكوور و رۆژهه‌ڵاتی كوردستان خاکی هەرێمی کوردستان بۆردومان دەکەن، فراکسیۆنی ئازادیش له په‌رله‌مان ناڕه‌زایه‌تی نیشان ده‌دات و محیه‌دین حه‌سه‌ن، په‌رله‌مانتاری ئه‌و حزبه داوا لە حکوومەتی عێراق دەکات، "سکاڵا لەسەر تورکیا تۆمار بکات".
لە دوای بۆردومانەکانی فرۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا بۆ سه‌ر چه‌ند ناوچه‌یه‌كی هه‌رێمی كوردستان، تاکە هەڵوێست که حکومەتی عێراق هەیەتی، ئیدانەکردنە و دەستەڵاتی راگرتنی بەزاندنی سنوورەکانی نیە، تورکیاش بە بیانووی بوونی بارەگاکانی پەکەکە هەڕەشەی بەردەوامی بۆردومانەکان دەکات، لەو نێوانەش زیانە گیانی و مادیەکانی بۆ خەڵکی باشووری کوردستانە.
H.B